Women's Media and Culture Orgainzation
A Detroit grandmother is left to raise 12 children after daughter dies
هاتووچۆی هەولێر خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلانە ئاگاداردەکاتەوە کەکێشەی تۆمارکردنیان هەبووە و لەپشکنینی دووەم دەرچوون و پێش 2022/1/10 کڕدراون پێویستیان بە گرێبەستى ئەلیکترۆنى نییە لەکاتى تۆمارکردنیان.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر خاوەنی سەرجەم ئەو ئۆتۆمبێلانەی کەکێشەی تۆمارکردنیان هەبوو بەهۆی لێدراوی ئاگاداردەکاتەوە، لەکاتی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلەکانیان و دەرچونیان لەپشکنینی دووەم، پێویستیان بە گرێبەستی ئەلکترۆنی نابێت ئەگەر ئۆتۆمبێلەکانیان کڕیبێت بەر لە جێبەجێکردنی ڕێنمایی ژمارە(3)ی ساڵی 2021ی وەزارەتی ناوەخۆ.
هاتووچۆ دەشڵێت:"واتا هەر ئۆتۆمبێلێک بەر لەڕۆژی 2022/1/10کڕابێت و تاکو ئێستا تۆمارنەکرابێت بەهۆی کێشەی لێدراوی، پێویست بە گرێبەستی ئەلکترۆنی ناکات بۆی ڕێکبخرێت".