img

Women's Media and Culture Orgainzation

RUNAK RAOUF TO REWAN Statement by the European Commission and the High Representative

7/31/2022 11:59:51 PM

RUNAK RAOUF TO REWAN Statement by the European Commission and the High Representative

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر بەتوندی لەدژی بۆردومانەكەی ئەمڕۆی سوپای توركیا، كە دەیان قوربانی لێكەوتەوە، دێتەدەنگ و داوا دەكات رێككەوتنی ئەمنی لەگەڵ ئەو وڵاتە هەڵبوەشێنرێتەوەو پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانیش لەگەڵ ئەنكەرە بۆ كەمترین ئاست دابەزێنرێت.

موقتەدا سەدر، لە پەیامێكدا وێڕای ئیدانەكردنی ئەو بۆردومانەی كە ئەمڕۆ لەلایەن سوپای توركیا كرایەسەر ناوچەیەكی گەشتیاری لەسنووری قەزای زاخۆو بەهۆیەوە 32 گەشتیاری عەرەب كوژران و بریندار بوون، رایگەیاند: بێشەرمیی توركیا گەیشتووەتە ئاستێك كە پێی وایە عیراق جگە لە ئیدانەكردنی بێ ئەرزشانە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی، ناتوانێت وەڵامی بداتەوە.

سەدر پێشنیاری كردووە ئەم چوار خاڵە، یاخود هەندێكیان لەدژی توركیا بگیرێتەبەر.

یەكەم: ئاستی نوێنەرایەتی دیپلۆماسی لەگەڵ توركیا كەمبكرێتەوە.

دووەم: سەرجەم دەروازە وشكانییەكان و فڕۆكەخانەكان لەگەڵ توركیا دابخرێن.

سێیەم: بەزووترین كات و بەفەرمی سكاڵا لە نەتەوەیەكگرتووەكان دژی توركیا تۆمار بكرێت.

چوارەم: رێككەوتنی ئەمنی لەگەڵ توركیا هەڵبوەشێنرێتەوە.

رێبەری رەوتی سەدر، ئاماژەی بەوەشكردووە، چیتر ناتوانرێت بەرگەی پەلاماردانی پارێزگاكانی باكوورو هەرێم لە ناوەوەو دەرەوە بگیرێت.

راشیگەیاندووە، گرتنبەری ئەو رێكارانە لەدژی توركیا، لەكاتێكدایە ئەگەر ئەو وڵاتە بەڵێن نەدات بەوەی چیدیكە خاكی عیراق بۆردومان نەكات، تەنها دوای ئاگاداركردنەوەو هانابردن بۆ حكومەتی عیراق ئەگەر هاتوو هەڕەشە لەنزیك سنوورەكانی هەبێت.