Women's Media and Culture Orgainzation
Six of the most beautiful sections of the Great Wall of China
بەهۆی ئەو لافاوەی ویلایەتی كنتاكی ئەمریكای گرتووەتەوە، هەشت كەس گیانیان لەدەستدا و سەدان كەسی دیكەش بێماڵ و حاڵ بوون.
چەند رۆژێكە بارانێكی بەهێز ویلایەتی كنتاكی لە رۆژهەڵاتی ئەمریكا گرتووەتەوەو لە ناوچەی ئاپالاچیا، رووبار و چەمەكان سەرڕێژیان كردووەو بەو هۆیەوە بەشێكی زۆر لە خانوو و شوێنی كارەكان ژێرئاو كەوتوون.
بەگوێرەی میدیاكانی ئەمریكا، بەهۆی لافاوەكەوە، تائێستا هەشت كەس گیانیان لەدەستداوە و سەدان كەسی دیكەش بێماڵ و حاڵ بوون.
تیمە فریاگوزارییەكان بۆ رزگاركردنی لێقەوماوان، هێلیكۆپتەر و یەخت بەكار دەهێنن، ژمارەیەك لە پاركەكانیش كراونەتە شوێنی حەوانەوەی ئەو كەسانەی كە ماڵەكانیان ژێرئاو كەوتووە.
ئاندی باشیر، فەرمانڕەوای ویلایەتەكە، دەربارەی لافاوەكە رایگەیاند: "تەنها بە یەك وشە دەڵێین وێرانكەر بوو".
باشیر، ئەوەشی خستەڕوو كە ئەمە ترسناكترین لافاوە تا ئێستا لەو ویلایەتەدا روویدابێت و دەستپێكردنی هەڵمەتێكی كۆكردنەوەی هاوكاریشی بۆ زیانلێكەوتووانی ئەو رووداوە سروشتییە راگەیاند.