Women's Media and Culture Orgainzation
Analysis: Fox News is about to enter the true No Spin Zone
بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی جەنگی رووسیا گوندەکانی یەعقوبییە و جودەیدەی لە باکووری رۆژئاوای پارێزگای ئیدلب بۆردومان کرد و لە ئاکامدا حەوت هاووڵاتیی مەدەنی کوژران کە پێنجیان منداڵ بوون.
خانەی چاودێری فڕۆکەوانی سەر بە هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا، بڵاویکردووەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی جەنگی بۆردومانی گوندەکانی یەعقوبیە و جودەیدە سەر بە پارێزگای ئیدلبی کردووە کە دوو گوندی تایبەت بە هاووڵاتییە مەسیحییەکانن.
بەرپرسانی بەرگریی شارستانی ئیدلب بڵاویانکردووەتەوە، لە هێرشەکەدا حەوت هاووڵاتیی مەدەنی کوژراون کە پێنجیان منداڵ بوون و ١٣ هاووڵاتیی دیکەش بریندار بوون.
سەرجەم ئەو کەسانەی کە لە پەلامارەکەدا گیانیان لەدەستداوە خەڵکی پارێزگای حەمما بوون کە بەهۆی پەلامارەکانی رژێمی بەشار ئەسەد و هاوپەیمانەکانییەوە، ئاوارەی ئیدلب ببوون.