img

Women's Media and Culture Orgainzation

A weapons stockpile and asymmetric warfare

7/31/2022 11:48:25 PM

A weapons stockpile and asymmetric warfare

لە یادی 39 ساڵەی ئەنفالی بارزانییەكاندا، ئەمڕۆ یەكشەممە، رووفاتی 100 ئەنفالكراوی دیكەی بارزانییەكان لە گۆڕستانی جینۆسایدی بارزان بەخاك دەسپێردرێت.

دوێنێ شەممە ٣٠لە رێورەسمكێدا بە ئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای ھەرێمی كوردستان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر، پێشوازی لە ھێنانەوەی رووفاتی ١٠٠ ئەنفالكراوی بارزانی كرا.

مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە رێوڕەسمی پێشوازی لە رووفاتی 100 ئەنفالكراوی بارزانی رایگەیاند:"ئەنفالكردنی بارزانییەكان ئەڵقەیەك بوو لە زنجیرەی تاوانەكانی رژێمی پێشوو، "لە هەوڵەكانمان بەردەوام دەبین تاوەكو ئەو كاتەی رووفاتی هەموو ئەنفالكراوێك دەگەڕێندرێتەوە".

بارزانی لەبارەی كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق وتی: "هیچ كێشەیەكیش نییە چارەسەری نەبێت، ئەگەر نیازی باش و ویستی راستەقینە هەبن. زۆر گوێمان لە كێشەی نەوت و گاز بوو، كێشەی بودجە و كێشەی دیكە، هەموو ئەم كێشانە چارەسەریان هەیە، بەڵام لە دیدگە و باوەڕی من كێشەی سەرەكی و ترسناك، بریتییە لە كێشەی ئەو كولتوورەی كە ئەم تاوانەی بەرهەمهێنا".

لەلایەن خۆشییەوە، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، هەرێمی كوردستان بە بۆنەی ساڵیادی جینۆسایدی ئەنفالی بارزانییەكان پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، لەم یادەدا پێداگری لەسەر قەرەبووكردنەوەی كەسوكاری قوربانییانی شاڵاوەكانی جێنۆساید و ئەنفال دەكەنەوە و دەبێ لە لایەن حكومەتی فیدراڵیی عێراقەوە بە شێوەیەكی شایستە قەرەبوو بكرێنەوە.