img

Women's Media and Culture Orgainzation

How Playboy cut ties with Hugh Hefner to create a post-MeToo brand

8/1/2022 12:20:15 AM

How Playboy cut ties with Hugh Hefner to create a post-MeToo brand

پێشبینی دەكرێت ئەو شەپۆلی گەرمایەی كە ماوەی چەند هەفتەیەكە ئەورووپای خستووەتە ژێر كاریگەرییەوە، ببێتە هۆی ئەوەی لە سویسرا پلەكانی گەرما لە هەندێك ناوچەی وڵاتەكە ژمارەی پێوانەیی بشكێنن.

بەپێی ئەو پێشبینییانەی لە ماڵپەڕی فەرمانگەی فیدراڵی كەشوهەوا و كەشناسیی سویسرادا بڵاوكراوەتەوە، لە سبەینێوە دووشەممە، پلەكانی گەرما لەو وڵاتە بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزدەبنەوەو رۆژی سێشەممەش ژمارەی پێوانەیی دەشكێنن و لەهەندێ ناوچەی ئەو وڵاتە بۆ 37 پلەی سیلیزی بەرزدەبێتەوە.

فەرمانگەكە بڵاویكردووەتەوە، چاوەڕوان دەكرێت رۆژی 19ی ئەم مانگە، لەشاری سیۆن-ی باشووری سویسرا، پلەكانی گەرما بگاتە 37 پلەی سیلیزی، كە بەرزترین پلەی گەرمایە تائێستا تۆماركرابێت، هاوكات لەشارەكانی زیوریخ، بێرن و بازڵ، پلەكانی گەرما بگەنە 35 پلەی سیلیزی.

ماوەی چەند رۆژێكە شەپۆلێكی بەهێزی گەرما، زۆربەی وڵاتانی ئەوروپای گرتووەتەوە، لە ئیسپانیاش بەهۆی گەرماوە، تائێستا زیاتر لە 80 كەس گیانیان لەدەستداوە، كە سەرجەمیان كەسانی بەتەمەنن.

هاوكات، تۆڕی هەواڵی بی بی سی، بڵاویكردەوە، پێشبینی دەكرێت ئەم هەفتەیە گەرمایەكی توند ڕووبكاتە بەریتانیا و پلەكانی گەرماش بۆ سەروو 40 پلەی سیلیزی بەرزببێتەوە.