img

Women's Media and Culture Orgainzation

'A definitive backslide.' Inside fashion's worrying runway trend

8/1/2022 12:20:57 AM

'A definitive backslide.' Inside fashion's worrying runway trend

وەزارەتی دەرەوەی توركیا وەڵامی ئەو هەوڵانەی بەریتانیا دەداتەوە كە بەنیازە رێككەوتنێكی هاوشێوەی رواندا لەگەڵ ئەنكەرە بكات بەمەبەستی گواستنەوەی پەنابەران، وتەبێژی وەزارەتەكەش رایدەگەیەنێت، توركیا نابێتە كەمپی ئاوارەكان و پاسەوانیی لە سنووری هیچ وڵاتێكیش ناكات.

تانجو بیلگیچ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی توركیا، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: هیوادارم ئەو زانیارییانەی لە میدیاكانی بەریتانیا لەسەر زاری لیز تراس، وەزیری دەروەی ئەو وڵاتە بڵاوكراوەتەوە، راست نەبێت، چونكە توركیا نابێتە كەمپی ئاوارەو پەنابەران.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە میدیاكانی بەریتانیا بڵاوكراوەتەوە، لیز تراس، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەو یەكێك لە كاندیدەكانی پارتی پارێزگاران بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران رایگەیاندووە، ئەگەر پۆستەكە بەدەستبهێنێت، یەكێك لە كارەكانی واژۆكدرنی رێككەوتنێك دەبێت لەگەڵ توركیا هاوشێوەی رواندا، بۆ گواستنەوەی ئەو پەنابەرانەی روو لە بەریتانیا دەكەن.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی توركیا، وێڕای ئەوەی رەتیكردەوە وڵاتەكەی بەنیاز بێت رێككەوتنێكی لەو جۆرە لەگەڵ بەریتانیا ئەنجام بدات، وتی:" توركیا چیتر نابێتە كەمپی ئاوارەو پەنابەران، ناشبینە پاسەوانی سنووری هیچ وڵاتێك و بەهیچ جۆرێكیش پابەندبوونەكانی وڵاتانی تر بەرامبەر پەنابەران لەئەستۆ ناگرین".

ئاماژەی بەوەشكرد كە وڵاتەكەی لەماوەی هەشت ساڵی رابردوودا، زۆرترین ژمارەی ئاوارەی بیانی لەخۆگرتووە، بەناڕاستەوخۆش داوای لەبەریتانیا كرد پابەندی پەیوەستبوونە نێودەوڵەتییەكانی ببێت و ئەركی لەخۆگرتنی پەنابەران بگرێتە ئەستۆ.