Women's Media and Culture Orgainzation
Elon Musk says he’s cut about 80% of Twitter’s staff
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق رایگەیاند، ته‌نیا له مانگی رابردوودا ۱۰ ملیار دۆلار داهاتی نه‌وت هه‌بووه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه وەزارەتەکە بڕی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و داهاته‌كه‌ی له مانگی ته‌مموزی رابردوودا بڵاوکردەوە و رایگه‌یاند، له رێگه‌ی سۆمۆوه ۱۰۲ ملیۆن و ۳۸٥ هه‌زار و ٤۹ به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده كراوه و لە بەرامبەردا بڕی ۱۰ ملیار و ٦۰۸ ملیۆن دۆلار گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ گه‌نجینه‌ی ده‌وڵه‌ت.
راشیگەیاندوە، له كێڵگه‌كانی كه‌ركووكه‌وه دوو ملیۆن و ۳٤٤ هه‌زار و ٥۳٦ به‌رمیل نه‌وت له رێی به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه ره‌وانه‌ی بازاڕه‌كانی جیهان كراوه و له باشووریشه‌وه ۹۹ ملیۆن و ۹٦٥ هه‌زار و ۹٤ به‌رمیل هه‌نارده‌كراوه.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆژانه عیراق ۳ ملیۆن و ۳۰۳ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده كردووه و نرخی هه‌ر به‌رمیلێك ۱۰۳ دۆلار و ٦۰ سه‌نت بووه.