Women's Media and Culture Orgainzation
See this moose on the loose in an Alaskan hospital
نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند، ژمارەی ئەو هاووڵاتییە مەدەنییانەی ئۆكراینا كە لە شەڕی رووسیا-ئۆكراینادا بوونەتە قوربانی ١١ هەزار و ٨٠٠ كەسی تێپەڕاندووە، لەو ژمارەیەشپێنج هەزار و ١٠٠ كەس كوژراون.
فەرحان حەق، جێگری وتەبێژی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییدا كە لە بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان لە نیویۆرك بەڕێوەچوو، رایگەیاند: "لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنی سەربازیی مۆسكۆوە بۆسەر ئۆكراینا، زیاتر لە ١١ هەزار و ٨٠٠ هاووڵاتیی مەدەنی كراونەتە ئامانج و لەو ژمارەیەش پێنج هەزار و ١٠٠یان كوژراون".
فەرحان حەق راشیگەیاند، رێكخراوی چاودێریی مافی مرۆڤ سەربە نەتەوە یەكگرتووەكان پشتڕاستی كردووەتەوە كە ٣٤٦ كەس لە كۆی زیاتر لە پێنج هەزار و ١٠٠ هاووڵاتیی مەدەنی كە تا ئێستا لە سەرانسەری ئۆكراینا كوژراون منداڵن، وتی: "پێدەچێت ژمارەی راستەقینەی قوربانییانی مەدەنی زۆر زیاتر بێت".
فەرحان حەق وتیشی: "نەتەوە یەكگرتووەكان زۆر نیگەرانە لە زیادبوونی راپۆرتەكان سەبارەت بە هێرشەكان كە كاریگەرییان كردووەتەوە سەر هاووڵاتییانی مەدەنی. لایەنەكان دەبێت پابەندبن بە ئەركەكانیان بەپێی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی هاووڵاتییانی مەدەنی و ژێرخانی مەدەنیی لە ئۆكراینا".