img

Women's Media and Culture Orgainzation

Even when women make as much as their husbands, they still do more at home

8/1/2022 12:19:30 AM

Even when women make as much as their husbands, they still do more at home

سكرتێری گشتیی رێكخراوی كەشناسیی جیهانیی سەربە نەتەوەیەكگرتووەكان، ئاشكرایكرد، گۆڕانی كەشوهەوا لەسەرانسەری جیهاندا دەبێتە هۆی ئەوەی شەپۆلەكانی گەرما زۆرتر و چڕتر بن.

پێتری تاڵس، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییدا كەلەئۆفیسی جنێڤی نەتەوەیەكگرتووەكان سازیكرد، روونكردنەوەی لەبارەی ئەو شەپۆلی گەرمایەدا كە كاریگەریی كردووەتە سەر سەرانسەری ئەورووپا.

تاڵس هۆكاری شەپۆلەكانی گەرمای بۆ گۆڕانی كەشوهەوا گەڕاندەوە و رایگەیاند: "كاریگەرییە نەرێنییەكانی گۆڕانی كەشوهەوا لانیكەم تا ساڵی ٢٠٦٠ درێژەیان دەبێت".

ئاماژەی بەوەشكرد، رێژەی ئەو دووانە ئۆكسیدی كاربۆنەی دەكرێتە ئاسمان بەرزە و وتی: "بەهۆی گۆڕانی كەشوهەواوە، شەپۆلەكانی گەرما زۆرتر و چڕتر دەبن".

سكرتێری گشتیی رێكخراوی كەشناسیی جیهانیی بە پێویستی زانی ئەو شەپۆلەی گەرما كە لە ماوەكانی رابردوودا بینراوە، ببێتە بانگەوازێكی بەخەبەرهاتن بۆ جیهان.

بەهۆی ئەو شەپۆلی گەرمایەی كە لە مانگی رابردووەوە سەرانسەری ئەوروپای خستووەتە ژێر كاریگەرییەوە، دوێنێ لە بەریتانیا "بەرزترین پلەی گەرما لە شەو" تۆماركرا، و هەفتەی رابردوو لە فەڕەنسا، ئیسپانیا و پۆرتوگال لانیكەم ٣٦٠ كەس بەهۆی كاریگەریی گەرماوە گیانیان لەدەستدا.