Women's Media and Culture Orgainzation
Googoosh: Statement by the European Commission and the High Representative
باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا، پەیامێك لەبارەی خۆپیشاندانەكانی لایەنگرانی رەوتی سەدر، بڵاودەكاتەوەو داوا لەهەموو لایەنەكان دەكات دانبەخۆیاندا بگرن و بەپێی دەستور ناكۆكییەكانیان چارەسەر بكەن.
لەو پەیامەدا كە ئەمڕۆ 30-7-2022، لەپەیجی فەرمیی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عیراق بڵاوكراوەتەوە، تێیدا هاتووە، بە وردی چاودێری ئەو پشێوییانە دەكەین كە ئەمڕۆ لە بەغدا روویداو هەست بە نیگەرانیش دەكەین بەرامبەر ئەو راپۆرتانەی كە باس لە توندوتیژی دەكات.
باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عیراق رایگەیاندووە، مافی خۆپیشاندانی ئاشتییانەو ئازادیی رادەربڕین، بەپێی دەستووری عیراقی فەراهەمكراوە، دەنگیشمان دەخەینە پاڵ ئەو بانگەوازانەی كە داوا لە لایەنە سیاسییەكان دەكات بۆ پاپەندبوون بە دانبەخۆداگرتن و دووركەوتنەوە لە بەكارهێنانی توندوتیژی.
هاوكات، داواشی لە سەرجەم لایەنە سیاسییەكانی عیراق كردووە، لەرێگەی پرۆسەیەكی ئاشتییانەو بەگوێرەی دەستوور، كێشەو ناكۆكییەكانیان چارەسەر بكەن.
ئەمڕۆ شەممە بۆ بۆجاری دووەم، لایەنگرانی رەوتی سەدر خۆپیشاندانیان لەدژی هەوڵەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق، ئەنجامداو دووبارە هەڵیانكوتایە سەر تەلاری ئەنجومەنی نوێنەران، كە تائێستاش چۆڵیان نەكردووەو بەنیازن ئەمشەو لەناو هۆڵی دانیشتنەكانی پەرلەمان بمێننەوە.