Women's Media and Culture Orgainzation
IN HAJIAWA: Statement by the European Commission and the High Representative
هێزە ئەمنییەكانی عیراق لەچەند هەڵمەتێكدا پێنج تیرۆریستیان دەستگیركرد و دەستیشیان بەسەر سێ حەشارگەی چەك و تەقەمەنییدا گرت.
بەپێی راگەینەدراوێكی شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەر بە نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عیراق، كە ئەمڕۆ هەینی بڵاوكراوەتەوە، هێزەكانی سەر بە دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی، پێنج تیرۆریستیان دەستگیركرد، كە سێیان لە بەغدای پایتەخت و یەكێكیان لە كەركوك و ئەوی دیكەش لە پارێزگای سەڵاحەددین بووە.
لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا ئەوە خراوەتەڕوو كە هێزەكانی سەربە دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی لە پارێزگای ئەنبار، توانیان دەست بەسەر سێ حەشارگەی چەك و تەقەمەنییدا بگرن، كە بڕێكی زۆر چەك و تەقەمەنی تێدابووە، لەگەڵ نزیكەی ١٠٠ مووشەكی جۆراوجۆر، كە ئامادەكرابوون بۆ كردنە ئامانجی هێزە ئەمنییەكان لەلایەن چەتەكانی تیرۆریستی داعشەوە.
وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، تەقەمەنییەكان لەلایەن تیمەكانی ئەندازیارییەوە لەنێوبردراون و دەستگیركراوەكانیش دوای وەرگرتنی گوتەكانیان رادەستی دەسەڵاتی دادوەری كران بەمەبەستی گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی پێویست لەبارەیانەوە.